روونکردنەوەیەک لە ئەوقافی پارێزگای هەولێرەوە

روونکردنەوەیەک لە ئەوقافی پارێزگای هەولێرەوە
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەنجامدانی نوێژو پێشکەشکردنی وتاری هەینی، لە مزگەوتی شەهید سەردار سەعید سۆفی لە هەولێر بڵاو کردەوە.

دەقی روونکردنەوەکە:

لەدوای بڕیاردانی لیژنەی باڵای بەرەنگار بوونەوەی ڤايرۆسی کۆڕۆنا، بەمەبەستی پارێزگاریکردن لە گیانی هاوڵاتیان، بڕیاری داخستنی دەرگای مزگەوتەکانی دا، بەڵام بەداخەوە هاوڵاتییەک بەناوی ( سەڵاح ئیبڕاهیم) کە فەرمانبەری وەزارەتی ئەوقاف نییە، هەروەها فەرمانی خۆبەخشیشی نییە، کە هەڵساوە بە ئەنجامدانی نوێژو پێشکەشکردنی وتاری هەینی، لە مزگەوتی شەهید سەردار سەعید سۆفی، کە چەند جارێکیش لە ڕێگای پشکێنەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمانەوە ئاگادارکراوەتەوە کە سەرپێچی ڕێنماییە تەندروستییەکان و بڕیارەکانی حکوومەت نەکات، بەڵام هیچ گوێی بە بڕیارەکە نەداوە، ناوبراو لە ڕێکەوتەکانی:

٢٠٢٠/٦/١٩ - ٢٠٢٠/٦/٢٦ - ٢٠٢٠/٧/٣ - ٢٠٢/٧/١٠ - ٢٠٢٠/٧/١٧ - ٢٠٢٠/٧/٢٤، خەڵکی لە مزگەتی ناوبراو کۆکردۆتەوەو وتاری هەینی بۆ خەڵک ئەنجامداوە، بۆیە لە ئێستادا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتە بەر.

ڕاگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر
٢٠٢٠/٧/٢٦










باسنيوز



Top