لە هەولێر دەستبەسەر 15 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

لە هەولێر دەستبەسەر 15 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند دەستیان بەسەر 15 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە لەگەڵ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار.

بەپێی راگەیاندراوێکی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی هەولێر کە تێیدا هاتووە: "شەوی رابردوو 25ی 7ی 2020، لە لایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری هەولێر توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی 15 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ لەگەڵ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ح.س.ح.) و (ا.م.م.) کە خەڵکی شارۆچکەی قەڵادزێن".

روونیشکراوەتەوە، هکە ەردوو تۆمەتبارەکە ماددە هۆشبەرەکانیان لە ئێرانەوە بە قاچاغ هێناوە و بەنیازبوون رەوانەی تورکیای بکەن.













باسنیوز



Top