سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دەكات
ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٦ـی ٧ـی ٢٠٢٠، سەرۆك بارزانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە عومەری سەید عەلی ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانەوە كرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەرۆك بارزانی بەبۆنەی یازدەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی لە ڕێكخەری گشتی و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
باسنيوز
