وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دانی مۆڵەت بە قوتابخانە ناحکوومییەکان بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دانی مۆڵەت بە قوتابخانە ناحکوومییەکان بڕیارێكی نوێی دەركرد
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستا، لە نووسراوێکی فەرمیدا کە واژۆی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی لەسەرە، لەبارەی دانی مۆڵەت بە باخچەی ساوایان، قوتابخانەی ئامادەیی، پیشەیی و قوتابخانەی نێودەوڵەتی بڕیارێكی تازەی دەركرد.

لە نووسراوە فەرمییەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە: "بڕیارمان دا بە وەرگرتنی داواکاری بۆ مۆڵەتی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکوومی و ئێستاش ئەولەورتی وەزارەت لە پێدانی مۆڵەت بۆ(باخچەی منداڵان - قوتابخانەی ئامادەیی پیشەیی- قوتابخانەی نێودەوڵەتی)یە.

نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە کە بە ژمارە ١٢٢ و ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦-٧-٢٠٢٠ دەرچووە، لە ڕۆژی دەرچوونییەوە کاری پێ دەکرێت.












باسنيوز


Top