له هه‌ولێر سێ كه‌س ده‌ستگیر كران
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26/7/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەبوونی تاوانی دزیکردن لە دووكانێك لە كۆمەڵگای (ڕزگاری – تۆبزاوە)، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە پێک هێندرا و گەیشتنە شوێنی ڕووداوه‌كه، توانرا ناسنامەی سێ تۆمەتباری بە ڕەگەز سووری بە ناوەكانی (ج.ئـ.ز) و (م.ج.ئـ) و (ع.م.ن) دەستنیشان بکەن، کە كەلوپەلی ناو دووكانەكەیان دزی بوو".
باس له‌وه‌ش كراوه، بەپێی ماددەى (446) لە یاسای سزادان هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه دەستگیر کران و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیاندا گیرا، كە بۆ دزیكردنەكە بەكاریان هێنابوو.
باسنيوز
