لە سۆران گەنجێک بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا
رائید دلاوەر لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران، رایگەیاند: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 26/7/2020 كوڕە گەنجێكی تەمەن 24 ساڵ بەناوی (رێباز ئەحمەد) لە رێگای سەرەكیی (سۆران-ناوچەی پیشەسازی ئۆتۆمبێل)ی سۆران، بە ماتۆڕسكیلەكەی لەگەڵ قەلابێک تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و بەهۆیە گیانی لەدەست داوە".
ئەوەشی ئاشكرا كرد: "ئەو گەنجە لە ناوچەی پیشەسازیی سۆران، پیشەوەری ئۆتۆمبێلە لەكاتی چوونی بۆ سەر كاری رۆژانەی بەداخەوە لە رێگا تووشیی ئەم رووداوە بوو و سەرەتا تەندروستی باش بووە، بەڵام دواتر گیانی لەدەست داوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێ کردووە".
باسنیوز
