تەقینەوەیەکی دیکە لە سەرێ کانی رووی دا

تەقینەوەیەکی دیکە لە سەرێ کانی رووی دا
ەقینەوەیەک لە شارۆچکەی سەرێ کانی لە سنووری پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، رووی دا.

سەرچاوەیەک لە سەرێ کانی رایگەیاند، تەقینەوەکە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 26-7-2020 لە بازاڕی سەوزەفرۆشانی سەرێ کانی رووی داوە.

بەهۆی تەقینەوەکەوە، کە لەڕێی بۆمبێکی چێندراوەوە رووی داوە، هەشت هاووڵاتی کوژراون و 19ـی دیکەش بریندار بوون.

پێشتریش لە رۆژی پێنجشەممە 23-7-2020 ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی سەرێ کانی، کە ئێستا لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە تورکیا داگیر کراوە، تەقییەوە و بووە هۆی کوژرانی پێنج کەس و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە.












باسنیوز


Top