رێواز فایەق ئەندامانی پەرلەمان بۆ دانیشتنی سبەی بانگهێشت دەکات
ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره کە بڕیارە كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى سبەی دووشه‌مه 2020/7/27، بەڕێوە بچێت.
دقی بانگهێشته‌كه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به‌برگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق و ئاماژه به راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌رێكه‌وتی 2020/7/26 بڕیاردرا به دواخستنی دانیشتنی په‌رله‌مان ژماره (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان له 2020/7/26 بۆ كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌رۆى ڕۆژی دووشه‌مه رێكه‌وتی 2020/7/27.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.رێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
باسنيوز
