لە سنووری سۆران زیاتر لە 12 هەزار كەس قەرزی خانوبەرەیان لەلایە

لە سنووری سۆران زیاتر لە 12 هەزار كەس قەرزی خانوبەرەیان لەلایە
بەڕێوەبەری خانووبەرەی سۆران، دەڵێت بڕیاری حكوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ لێخۆشبوونی بەشێك لە پێشینەی خانووبەرە ئاسانكارییەكی باشە بۆ هاووڵاتیان و گەڕاندنەوەی قەرزی خانوبەرەیان.

فەرهاد جەلال، بەڕێوەبەری خانووبەرەی سۆران، رایگەیاند، سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان هەر چوار قەزاكانی (سۆران، رواندز، مێرگەسۆر و چۆمان) لەخۆ دەگرێت، كە تا ئێستا لەم سنوورانە زیاتر لە 12 هەزار كەس لە وەرگرتنی پێشینەی خانوبەرە سوودمەند بوون، سوودمەندانیش بەشێكیان فەرمانبەری حكوومین و ئەوانی دیكەش هاووڵاتیی ئاسایین، كە دەبێت ساڵانە بەپێی رێژەیەكی دیاریكراو پارە كەیان بگەڕێننەوە، بەڵام چەند ساڵێكە قەرزەكە لەو كەسانە وەرنەگیراوەتەوە كە فەرامانبەرن، بۆ ئەوەش هیچ رێنماییەکی نوێمان بۆ نەهاتووە".

بەڕێوەبەری خانوبەرەی سۆران، گوتیشی: "بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ لێخۆشبوونی 15% پێشینەی خانوبەرە گرینگە و ئاسانكارییەكی باشە، بەڵام ئەم لێخۆشبوونە بەم مەرجە دەكرێت كە بە یەكجار تەواوی قەرەزەكانیان بگەڕێننەوە و ئەمڕۆ یەكشەممە 26/7/2020 بڕیارەكە جێبەجێ‌ دەكەین".












باسنیوز



Top