کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دواخرا
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، لەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتی، دواخرا.
بڕیاربوو کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 26-7-2020، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژماره (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می خۆی، ساز بکات.
موحسین دۆسکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتی بۆ رۆژی دووشەممە 27-7-2020، دوا خراوە.
پێشتر فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاندبوو، کە بەشداریی کۆبوونەوەکە ناکات، بەڵام ئەمڕۆ داوای کردووە ماوەی 24 کاتژمێر مۆڵەتی پێبدرێ بۆ یەکلاکردنەوەی هەڵوێستی خۆیان لە بەشداریکردن یان نەکردنی کۆبوونەوەکە.
هەر لەمبارەیەوە، سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە كردووە، كە دواى راوێژ له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ لێكگه‌یشتنی نێوانیان، بڕیاریان دا به دواخستنی دانیشتنی ژماره (6)ى ئاسایی وه‌رزی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه 2020/7/27، به‌هه‌مان به‌رنامه‌ى كارى راگه‌یاندراو.
باس‌نیوز
