بازاڕێكی شوێنگرهوه بۆ بازاڕه سووتاوهكهی ههولێر دروست دهكرێت
فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بەوەكرد، سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بە گرنگییەوە لەسەر ھێڵە و بەڵێنی داوە، سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی شوێنەكە بۆ كاسبكاران دابین بكرێت.
له بهرامبهریشدا خاوەن دووكانەكان بە پێشنیارەكەی پارێزگاری ھەولێر رازین، كە دروستكردنی بازاڕێكی ھاوچەرخە لە نزیكترین شوێنی ئێستایان، چونكە بازاڕەكە بەشێوەیەكی مۆدێرن درووست نەكراوە و كارەبای زێدەڕۆ بەشێوەیەكی ناڕێكخراو بۆ راكێشراوە، ئەمەش وایكردووە لە ماوەی 5 ساڵی رابردوودا سێ جار بازاڕهكه بسووتێت.
بازاڕی سیمی گەڕەكی كوردستان لە 450 تا 500 دوكان پێكدێت، رۆژی ھەینی وەك ئەوەی ئاماژەی بۆ دەكرێت، بەھۆی شۆرتی كارەباوە بەشێكی بازاڕەكە سووتا، لە ئەنجامدا نزیكەی 200 دوكان زیانی پێگهیشت، ئەو لێژنەیەی لە پارێزگای ھەولێر پێكھێندراوە، لە رۆژانی داھاتوو دەستبەكار دەبن و بەھەماھەنگی خاوەن دوكانەكان ھەوڵی دۆزینەوەی شوێنێكی گونجاو بۆ بونیادنانی بازاڕێكی شوێنگرهوه دەدەن.
K24
