به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كان مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووی نوێژخوێناندا كرانه‌وه
تەنھا لە رۆژانی ھەینی لە سەرانسهرى ھەرێمی کوردستان زیاتر لە یەك ملیۆن موسڵمان لە کوردستان سەردانی مزگەوتەکان دەکەن، تا ئێستاش بڕیارەکە تەنھا بۆ ئەنجامدانی نوێژی بە کۆمەڵە و بڕیار نییە جارێ نوێژی ھەینی لە مزگەوتەکان ئەنجامبدرێت.
له‌م باره‌شه‌وه شێخ نیاز شێخ راغب نەقشبەندی، سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت: یه‌كێتییه‌كه‌یان سەرقاڵی دانانی میکانیزمێکی گونجاوە، بۆ ئەوەی لە داھاتوودا مزگەوتەکان به‌ڕووی نوێژی هه‌ینیشدا بكرێنه‌وه.
کردنەوەی مزگەوتەکان لە سەرەتاسەری ھەرێمی کوردستان، بڕیاری لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایە، ئەمەش وەکو پێویستی و داواکاری بەشێکی زۆری ھاووڵاتیان بوو، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە نوێژخوێنان مزگەوتەکان پاك رابگرن و پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان و رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن.
K24
