لە دهۆک 12 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاک بوونەوە
حهمزه رهزیكى، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی دهۆک لە لێدوانێکیدا گوتی: "ئەمڕۆ شەممە 25/7/2020، 12 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تەواوی چاکبوونەوە و نێردرانەوە ماڵەوە".
ئەوەشی خستە روو، تاکو ئێستا 312 کەس لەسەرتاسەری پارێزگای دهۆک لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و تەنیا 73 تووشبوو لە نەخۆشخانەدا ماون و چارەسەر وەردەگرن.
باسنیوز
