ئومێد خوشناو: تا ئێستا دیار نییە سبەی یەکێتی بەشداریی کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکات یان نا
بڕیارە کاژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 26-7-2020، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژماره 6ـی ئاسایی خولی بههارهی ساڵی دووهم لهخولی ههڵبژاردنی پێنجهمی خۆی، ساز بکات.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی سبەیدا، چەند تەوەرێک دەخرێنە بەرباس و هیچ کێشەیەک لەبەردەم سازکردنی کۆبوونەوەکە، نییە.
ئومێد خۆشناو هەروەها رایگەیاند، تا ئێستا دیار نیە سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنی یەکێتی بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەن یان نا , بەڵام بە بەشداریکردن و نەکردنی فراکسیۆنی یەکێتی، کۆبوونەوەکە دەکرێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەش دا، کە ھیچ حزبێک ئەو مافەی نییە کارەکانی پەرلەمان ڕابگرێت، ”زۆر ئاساییە ماوەیەک ھەر فراکسیۆنێک بەشداری کۆبوونەوە نەکات و کارەکانی رابگرێت“.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کرد بۆ کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممە (سبەی).
كۆتایی هەفتەی رابردوو ئومێد خۆشناو رایگەیاند كە لەسەر بڕیاری سەركردایەتیی یەكێتی، فراكسیۆنی حزبەكە لە پەرلەمانی كوردستان كارەكانی هەڵپەساردووە.
باسنیوز
