لە شارێكی باكووری كوردستان 18 ئافرەت وازیان لە ئاکەپە هێنا
ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵایان كردەوە، لە ناوچەی (ئێرجیشی) سەر بە شاری وان، باڵی ئافرەتانی سەر بە ئاكەپە كە ١٨ ئافرەتن، بە كۆمەڵ دەستیان لەكار كێشایەوە و دەڵێن ئیتر ئێمە سەر ئاكەپە نین.
هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەكەیان بۆ سەرۆكی لقی ئاكەپە گەڕاندووەتەوە لە وان و دەڵێن بە شێوەیەكی زۆر سووك مامەڵەیان لەگەڵدا دەكات.
بە گوێرەی زانیارییەكان، ئەو ئافرەتانە لە نامەی دەست لە كاركێشانەوەكەیاندا گوتوویانە، نەدیم ساغڵەم سەرۆكی لقی ئاكەپە لە وان، بە چاوێكی سووك و بە شێوەیەكی زۆر خراپ مامەڵە لەگەڵ ئافرەتانی ناو ئاكەپە دەكات، بۆیە ئەوانیش بە هۆی رەفتارەكانی ئەو سەرۆك لقە واز لە پارتەكەیان دەهێنن.
باسنيوز
