٢٢٢ تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كران

٢٢٢ تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كران
ئەمڕۆ هەینی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند لە دوێنێوە ٢٢٢ تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنایان تۆمار كردووە، نۆ تووشبووی پەتاكەش گیانیان لەدەست داوە.


لە راگەیاندراوی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە له ‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٩٧ كەس بە هۆی كۆرۆناوە كه‌ره‌نتین كراون، بەم شێوەیە ژمارەی ئەوانەی كەرەنتین كراون لە هەرێمی كوردستان گەیشتە یەك هەزار و ٦٣٥ كەس.


هەروەها لە تووشبووەكانی ئەمڕۆدا، ١٠١ تووشبوو له‌ هه‌ولێرن، ٦٤ تووشبوو له‌ سلێمانی و ٤٣ تووشبووش له‌ سنووری گه‌رمیانن، هەروەها ١٤ تووشبووش له‌ دهۆك تۆمار كراون.


لە دوێنێشەوە ١٢٧ تووشبووی پەتاكە لە هەرێمی كوردستاندا چاك بوونه‌ته‌وه‌.




باسنيوز
Top