هەولێر.. پیاوێک لە کاتی لێدانی گۆڕ بۆ مردوویەک گیانی لەدەست دا

هەولێر.. پیاوێک لە کاتی لێدانی گۆڕ بۆ مردوویەک گیانی لەدەست دا
دوێنى شه‌و له‌ ناحیەی به‌حركه‌ى سه‌ر به‌ پارێزگاى هه‌ولێر پیاوێك له‌ كاتى لێدانی گۆڕ بۆ مردوویەک، گیانی لەدەست دا.

یاسین سدقی برازاى كۆچكردوو ڕاگه‌یاند، کاتژمێر ١١ی دوێنێ شه‌و مامم "ئه‌كره‌م یاسین پێندرۆیی" به‌ مه‌به‌ستى ناشتنى ته‌رمى ئافره‌تێك كه‌ دانیشتووى ناحیەی به‌حركه‌ بوو و‌ كۆچى دوایى كردبوو، له‌ كاتى گۆڕ لێدان بۆ مردووەکە، جه‌ڵته‌ى دڵ لێیدا و له‌نێو گۆڕه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

ئاماژەی بە ئەوەش دا کە مامی کەسێکی خێرخواز بووە و تەنیا بۆ خێر زۆرینەی تەرمەکانی سنووری بەحرکە لە نێو گۆڕ ناشتووە و گۆڕیشی بۆ هەڵکەندوون، مەرج نییە مردوو یان کەسوکاری مردووەکەی ناسیبا.

روونیشکردەوە کە ئەو هاووڵاتییە پیشەی فەرمانبەر بووە لە سنووری شارەوانیی ناحیەی بەحرکە.














باسنیوز
Top