سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فینلەندا دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فینلەندا دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/7/23 مەسرور بازرانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پێکا هاڤیستۆ وەزیری دەرەوەی فینلەندا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فینلەندا تاووتوێ کرا.

وەزیری دەرەوه‌ی فینلەندا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیدان بە هاوکاریکردنی پێشمەرگە دەربڕی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش. گوتیشی: هانی وەبەرهێنەرانی فینلەندیش دەدەین بۆ وەبەرهێنان لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا.

سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر چاکسازییە کارگێڕیی و داراییەکانی حکومەتی هەرێم بەتایبەتی لە هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و گرنگیدانی زیاتر بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی . گوتیشی پێشوازی لە ھەنگاوەکانی کردنەوەی کونسڵخانەی فینلەندا لە ھەولێر و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانمان و سوود وەرگرتن لە شارەزایان و پسپۆڕانی فینلەندی دەکەین بە تایبەتی لە بواری ئابووریدا.














K24
Top