هەرێمی کوردستان 245 تووشبووی دیکەی کۆرۆنای راگەیاند
لە راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، دوو هەزار و 227 پشکنینیان لە 24 کاژێری رابردوو ئەنجامداوە، ئەو 245 کەسەی تووشی کۆرۆنا بوون بەمشێوەیە بەسەر پارێزگا و ئیدارەکاندا دابەشبوون:
هەولێر: 101 تووشبوو
سلێمانی: 74 تووشبوو
راپەڕین: 21 تووشبوو
گەرمیان: 32
دهۆک: سێ تووشبوو
هەڵەبجە: 14 تووشبوو
ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا 11 کەس بوونە، کە هەشت تووشبوویان لە سلێمانی بوون، دوو تووشبوو لە گەرمیان و یەک تووشبوویش لە هەولێر بووە.
هاوکات 159 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە 114 کەسیان لە هەولێرن، 16 کەس لە گەرمیان، حەوت کەس لە دهۆک و 22 کەس لە هەڵەبجە بوونە.
لە 24 کاژێری رابردوو 59 کەس کەرەنتین کراون و ئێستا هەزار و 772 کەس لە 23 شوێنی جیاواز لە هەرێمی کوردستان کەرەنتین کراون. لەو ژمارەیە 360 کەسیان لە سلێمانین و هەزار و 412 کەسیان لە دهۆکن.
ئێستا لە هەرێمی کوردستان 11 هەزار و 816 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، شەش هەزار و 468 کەسیان چاکبوونەتەوە و 455 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. زۆرترین ژمارەی تووشبووان و چارەسەرکراوانیش لە پارێزگای سلێمانین.
رووداو
