نێچیرڤان بارزانی و پێکا هاڤستۆ جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و هێلسنکی دەکەنەوە
کۆبوونەوەکە لە هەولێر بەڕێوەچوو و دوای ئەوە هات ئێوارەی ئەمڕۆ دوای سەردانی بەغدا، هاڤستۆ سەردانی هەولێری کرد و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا.
لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی فینلەندا هاتووە، په‌يوه‌نديى فينلەندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان لە بوارە جیاجیاکاندا، كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنيان، گرنگیی به‌شداریی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق له پرۆسه‌ی سیاسی سه‌قامگیریی وڵات، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و رۆڵى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى و گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيرى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى به‌تايبه‌تيش له بوارى ئابووريدا، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران، پێكهاته‌كان و پێكه‌وه‌ژيان له هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵی بە سەردانی ئەو وەزیرە دەربڕیوە و سوپاسى فينلەندای كردووە كه له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا هاوكارييان پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان كردووه، به‌تايبه‌تيش له بوارى مه‌شق و راهێنانى سه‌ربازى به پێشمه‌رگه و هاوکاریی مرۆيیدا. "هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ فينلەندا و ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى بۆ كۆمپانيا فينلەندييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه".
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، پێکا هاڤستۆ، وەزیری دەرەوەی فینلەند پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ رۆڵى هه‌رێمى كوردستان له تێکشكاندنى داعش، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و پێشوازيكردن و حه‌واندنه‌وه‌ى ژماره‌يه‌كى زۆرى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان نيشان داوە. هاوکات خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكارى هاوبه‌ش و هه‌نگاوه‌کانیان بۆ کردنه‌وه‌ی کۆنسوڵخانه له هه‌ولێر، دووپاتكرده‌وه.
رووداو
