پەروەردەی هەولێر ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەیەك بڵاوكردەوە

پەروەردەی هەولێر ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەیەك بڵاوكردەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەیەكی بنەڕەت بڵاو كردەوە.

لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە "ئەمڕۆ لە گەڕەکێکی شاری هەولێر لە راگەیاندن وا پەخش کرا کە گوایە بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی بنەڕەتی داندراوە، ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر جەخت لەوە دەکەینەوە ئەم کارانە دەبێت لە رێگای دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی پەروەردە و شارەوانی بێت لە پارێزگای هەولێر".

ڕوونكردنەوەكە دەڵێ "دەبێ نەخشەی قوتابخانەکان پەسەند کرابن و تێچووەکان دیار بن و بەو مەرجە ئەندازیارییانە بێت کە بەڕێوبەرایەتیی بیناسازی پەسەندی دەکات. ئەم کارانە ئەو كاتە قبووڵ دەكرێن کە تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەت بڕیاریان دابێت و پەسەندیان کردبێت".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر لە كۆتایی روونكردنەوەكەشیدا داوای لە هەموو لایەک كردووە کەرتی پەروەردە بە حزبی و سیاسی نەکرێت.












باسنيوز



Top