له‌باره‌ى فرۆشتنى ده‌رمانه‌ ڕووسییه‌كه‌ به‌ تووشبوانى كۆرۆنا ڕوونکردنەوە ده‌درێت

له‌باره‌ى فرۆشتنى ده‌رمانه‌ ڕووسییه‌كه‌ به‌ تووشبوانى كۆرۆنا ڕوونکردنەوە ده‌درێت
بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی ڕای دەگەیەنێت، هەموو دەرمان و چارەسەرێکی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی هه‌رێمى کوردستان بێ بەرامبەر دەدرێتە تووشبوانی کۆرۆنا.

د.خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستیی حكوومه‌تى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "هەندێک دەنگۆی ناڕاست بڵاو کراونەتەوە، گوایە دەرمانە ڕووسییەکەی چارەسەری کۆرۆنا کە کومپانیای ئاوا مێدیکا بەرهەمی هێناوە، بە پارە دەفرۆشرێت بە نەخۆشەکانی کۆرۆنا، ئەو بابەتە تەنیا چەواشەکارییە و ڕاست نییە".

گوتیشی: "لە نەخۆشخانەکانی چارەسەری کۆرۆنا هیچ دەرمان و چارەسەرییەک بە پارە نییە، بەڵکوو هەموو خزمەتگوزارییەک بەخۆڕاییه‌".

د. خاڵس قادر جەختی له‌وه‌ش کردەوە: "لەسەر بوودجەی وەزارەتی تەندروستی ئەو دەرمانەی ئاوا مێدیکا لە ایەن تەندروستیی هەولێر بۆ نەخۆشخانەکانی چارەسەری کۆرۆنا کڕدراوە، چاوەڕێین بەغداش لەو دەرمانە بەشی هەرێمی کوردستان بنێرێت".














باسنیوز



Top