وه‌زاره‌تى كاره‌با هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تى كاره‌با هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى ڕه‌وشى كاره‌با بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23/7/2020، وه‌زاره‌تى كاره‌با ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ و، تێیدا هاتووه‌: "لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و بەرهەمهێنانی كارەبا، سبەی هه‌ینى 24/7/2020، له‌ كاتژمێر 6ی بەیانی بۆ ماوەی تەنیا 3 بۆ 4 كاتژمێر بڕی 200 مەق مەق بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرۆمۆڵ كەم دەكات، ئەمەش بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆسەی تەكنیكیی زیادكردنی غاز، دواتر ڕەوشەكە ئاسایی دەبێتەوە و 100 مێگاوات كارەبا زیاد دەبێت و كاریگەریی لەسەر زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبا دەبێت".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: "وەزارەتی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ بنیاتنانی ژێرخانی كارەبا و زیادكردنی ماوەكانی پێدانی كارەبا بەتایبەتی لەم وەرزەی هاویندا، بۆ ئەوەی بەپێی توانا و بەباشترین شێوە خزمەتی هاونیشتمانیان بكات".













باسنیوز



Top