سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی فینلەندا لە هەولێر کۆدەبنەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی فینلەندا لە هەولێر کۆدەبنەوە
پاش سەردانی بۆ بەغدا وا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پێککا هاڤیستۆ، وەزیری دەرەوەی فینلەندا بە سەردانێک بگاتە هەولێر-ی پایتەختی هەرێمی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکان وا بڕیارە نیو کاتژمێری دیکە وەزیری دەرەوەی فینلەندا لە رێگەی فڕۆکەوە بگاتە هەولێر و لە فڕۆکەخانە لەلایەن هەریەک لە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ بکرێ.

وا بڕیارە پاش گەیشتنی بۆ هەرێمی کوردستان وەزیری دەرەوەی فینلەندا، کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ بکەن.











باسنيوز




Top