پەرلەمانتارێک: حکوومەتەکەی کازمی بەرپرسە لە توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-7-2020، نەدا شاکر جەودەت، پەرلەمانتاری عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی، داوای کردووە حکوومەت پرسی دامەزراندنی مامۆستایان و دکتۆر و کارمەندانی تەندروستی بە دامەزراندنی فەرمانبەران نەبەستێتەوە.
نەدا شاکر جەودەت، کە لە 15-5-2020 لە هاوپەیمانیی نەسر (هاوپەیمانییەکەی حەیدەر عەبادی) جیابووەوە، هەروەها رایگەیاندووە، حکوومەتەکەی مستەفا کازمی لە کوژرانی وانەبێژێکی خەڵکی پارێزگای زیقار لەناو خۆپیشاندانێکی بەغدا و بەکارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران، بەرپرسە.
خۆپیشاندانەکان لە بەغدا و زۆرینەی شارەکانی باشووری عێراق بەردەوامن و تێیاندا خۆپیشاندەران داوای مافە سەرەتاییەکانی ژیان لە حکوومەت، دەکەن، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە چەک رووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبنەوە.
باسنيوز
