وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەك بڕیاری نوێی دەركرد
بەپێی بەیاننامەكە، بە ڕەچاوكردنی ئاسانكاریی زیاتر بۆ ئەو هاووڵاتییانەی كاری رۆژانە و پێویستیان هەیە، ڕاگرتنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە نێوان پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان بەردەوام دەبێت.
هاوكات باس لەوە كراوە كە ڕێگەپێدان لە نێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بەپێی سیستەمی ڕێگەپێدانی ئەلیكترۆنی دەبێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا چەندان بڕیاری دیكە دراون پەیوەست بە هاتوچۆی پەرلەمانتاران و دیپلۆماتكاران و ئاژانسە نێودەوڵەتییەكان، هەروەها ڕێگەپێدانی كۆمپانیا جۆراوجۆرەكان.
باسنيوز
