ئۆتۆمبێلێک لە رۆژئاوای کوردستان تەقییەوە
ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-7-2020 لە شارۆچکەی سەرێ کانی لە گوندەوارەکانی حەسەکە، کە ئێستا لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە تورکیا داگیر کراوە، تەقیوەتەوە.
بەهۆی تەقینەوەکەوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
باسنيوز
