وەزیری دەرەوەی فینلەندا سەردانی هەولێر دەکات

وەزیری دەرەوەی فینلەندا سەردانی هەولێر دەکات


وەزیری دەرەوەی فینلەندا سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات.

رۆژی چوارشەممە 22-7-2020، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە (ئەمڕۆ)، پێکا هاڤیستۆ، وەزیری دەرەوەی فینلەندا سەردانی عێراق دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ پێکا هاڤیستۆ، پێشوازیی لە کردنەوەی باڵوێزخانەی فینلەندا لە بەغدا کرد و رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیاندا، گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی پەنابەرە عێراقییەکان لە فینلەندا کردووە.

بەپێی زانیارییەکان، دوای تەواوکردنی سەردانەکەی بۆ بەغدا، وەزیری دەرەوەی فینلەندا سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.





باسنيوز
Top