لە هەفتەیەكدا شەش هاوڵاتی کورد لە سێدارەدراون
رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، دوێنێ سزای لەسێدارەدانی هاوڵاتییەکی کورد لە گرتوخانەی ناوەندی نەغەدە جێبەجێکرا، بەمەش لە ماوەی هەفتەی ڕابردودا شەش هاوڵاتی کورد لە سێدارەدراون.
رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، سەرلەبەیانی دوێنێ چوارشەممە 22/7/2020، سزای لەسێدارەدانی هاوڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی (کامیل قادری ئەقدەم) لە گرتوخانەی ناوەندی نەغەدە جێبەجێکرا.
لە هەفتەیەكدا شەش هاوڵاتیی کورد لە سێدارەدراون لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا
کامیل قادری ئەقدەم خەڵکی گوندی دێڵزێ سەر بە شاری پیرانشار بوە و دوساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی بەمەبەست کەسێک بە ناوی (شۆرش قوبادیان) دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری حکومەتی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا.
ئاماژەی بەوەشكردوە، شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە بەشێک لە چالاکانی مەدەنی پیرانشار بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکە و بەخشینی کامیل لە بەردەم گرتوخانەی نەغەدە کۆبونەتەوە، بەڵام نەیاتوانی ڕەزامەندیی ئەو بنەماڵە وەربگرن.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوەكە لەماوەی هەفتەی ڕابردودا لانیکەم شەش هاوڵاتی کورد لە گرتوخانەكانی کرماشان، ئورمیە و نەغەدە لە سێدارەدراون.
خەندان
