گەرمیان... دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاریی خۆراکیی 272 خێزانی كرد
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە دابینكردنی خۆراك، هاوكاری خێزانە هەژار و كەمدرامەتەكانی قەزای كەلار و ناحیەی رزگاریی لە سنووری گەرمیان كرد، هاوكات بە هەماهەنگیی رێكخراوێكی ئەمریكی هاوكاریی خۆراكی گەیاندە ژمارەیەك لە خێزانە كەمدرامەتەكانی كەركووك.
سەباح عەلی، سەرپەرشتیاری ئۆفیسی گەرمیانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/7/2020 راگەیاند: "لە درێژەی هەوڵەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ هاوكاریكردنی خەڵكی ناوچە جیاوازەكانی كوردستان بەبێ جیاوازی، لە قەزای كەلار و ناحیەی رزگاری هاوكاریی خۆراكمان بەسەر 272 ماڵباتی هەژار و كەمدرامەتدا دابەش كرد."
گوتیشی: "هاوكارییەكانی دەزگای خێر خوازی بارزانی بەردەوام دەبێت."
هاوكات دوێنێ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریكی لە درێژەی پڕۆژەی هاوبەشی نێوانیاندا، هاوكاریی خۆراكییان گەیاندە 40 خێزانی كەمدەرامەت لە پارێزگای كەركووك.
باسنيوز
