سهندیكای زێڕنگەران: بەباشی نازانین هاونیشتمانیان زێڕ بفرۆشن
ههندرێن وهرتی، گوتهبێژی سهندیكای زێڕنگەرانی کوردستان راگەیاند "گۆڕانکارییە سیاسی و ئابوورییەکان و لێکەوتەکانی کۆرۆنا بووەتە هۆکاری ئەوەی نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدابێت، بەو هۆیەوە پێشبینی دەکرێت نرخی هەر ئۆنسێک زێڕ بۆ هەزار و 900 دۆلار بەرزبێتەوە، خۆزگە خەڵک ژیانی دابین ببوایە، باشتر بوو زێڕ بکڕن نەک فرۆشتنی. بۆیە ئەگەر دۆخی دارایی و پێویستی هاونیشتیمانیان نەبێت بەباشی نازانم هاونیشتمانیان زێڕ بفرۆشن؛ بازاڕی زێڕ لە بەرزبوونەوەدایە و دیارنییە چی دەبێت".
لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا لە بازاڕەکانی جیهان زێڕ بەرزترین نرخی تۆمارکردووە و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
رۆژی چوارشەممە 15ی تەممووزی 2020 نرخی یهك ئۆنس زێڕی عهیارە 24 بۆ ههزار و 811 دۆلاری ئهمریكی بەرزبووەوە، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تەممووزی 2020 دوای هەفتەیەک نرخی یهك ئۆنس زێڕی عهیارە 24 بۆ هەزار و 855 دۆلار بەرزبووەتەوە.
لە ماوەی مانگێکیشدا نرخی یەک ئۆنس زێڕی عەیارە 24 لانیکەم 72 دۆلار و 20 سەنت بەرزبووەتەوە.
لە ساڵی 2013دا بڕی 113 تۆن زێڕ لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە هاوردە کراوە، کە 70%ی بۆ شارەکانی عێراق بووە، لە ساڵی 2014شدا 89 تۆن و لە ساڵی 2015شدا 79 تۆن زێڕ هاوردەکراون، ساڵانی دواتریش نزیکەی 30 تۆن زێڕ پشکنینی لە کۆنترۆڵی جۆری بۆ کراوە.
ئێستا نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەمشێوەیە:
عەیار 24: 370 هەزار دینار
عەیار 21: 324 هەزار دینار
عەیار 18: 277 هەزار دینار
رووداو
