دەزگای هەڵبژاردنی پارتی: ههڵبژاردنی پێشوهخته لە عێراق ئەستەمە
خهسرۆ گۆران، بهرپرسی دهزگای ههڵبژاردنهكانی پارتی رایگەیاند، بە کردەیی هیچ هەنگاوێک بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق نەنراوە.
خەسرۆ گۆران هەروەها رایگەیاند، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، دەبێ یاسای هەڵبژاردن لە پەرلەمانی عێراق، لە بابەتی فرەبازنەیی و زیادکردنی بازنەکان، یەکلایی بکرێتەوە، بۆیە ئێستا ئەستەمە هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت.
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بە ئاماژەکردن بەوەی بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکان تەواوکردنی هەمواری یاسای هەڵبژاردن لە عێراق بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکان راوەستاوە، رایگەیاند، ستافی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش لە عێراق، بە تەواوی دیاری نەکراون.
خەسرۆ گۆران پێیوایە هەرکاتێک بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردن بدرێ، ئەوا کۆمسیۆن چەند مانگێکی پێویستە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە.
گۆران جەختی لەوە کردەوە، کە پارتی بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەو یاسایەی ئێستای هەڵبژاردن رازی نابێت و کورد دەیەوێ هەموو عێراق یەک بازنە بێت، بۆ ئەوەی دەنگەکانی نەسووتێت.
باسنیوز
