بەحركە.. بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان هەشت شوێن داخران

بەحركە.. بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان هەشت شوێن داخران
ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی چاودێریی بازاڕ و نەهێشتنی سەرپێچییەكانی شارەوانی لە ناحیەی بەحركەی سەر بە پارێزگای هەولێر، بە هۆی سەرپێچیكردن و پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندورستییەكان، چەند شوێنكیان داخست.

سەلیم شەریف، سەرۆكی لیژنەی نەهێشتنی سەرپێچییەكان لە شارەوانیی شارەدێی بە حركە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێمە تیمەكانمان لە لیژنەی نەهێشتی سەرپێچیەكان لە شارەوانیی بەحركە، لەسەر فەرمانی بەڕێوبەری ناحیە سەردانی چەند ماركێت و سەرتاشخانە و ئاریشگایەكمان كرد".

ڕاشی گەیاند: "هەندێك شوێن بوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان پابەند نەبوون كە ژمارەیان 8 شوێن بووە و داخران، هاوکات چەند شوێنیكیش بەهۆی پابەندنەبوونیان، سزای مادیان بەسەردا سەپێندرا".












باسنيوز



Top