له ئێران ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ سه‌رووى 281 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22/7/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 219 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 14 هه‌زار و 853 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 586 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 281 هه‌زار و 413 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 244 هه‌زار و 840 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
