ھێمن ھەوارمی: هه‌فته‌ى داهاتوو په‌رله‌مانى كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌

ھێمن ھەوارمی: هه‌فته‌ى داهاتوو په‌رله‌مانى كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، سەرەتای ھەفتەی داھاتوو کۆبوونەوەی پەرلەمان بە بەشداریی ژمارەیەک وەزیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند: "بڕیار وایه‌ ڕۆژانی 26، 27 و 28ى ئه‌م مانگه‌ پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە".

گوتیشی: "پەرلەمان نە موڵکی پارتی نە ھی یەکێتی و نه‌ ھی گۆڕانە، په‌رله‌مان ھی ھیچ لایەنێکی دیکە نییه‌، بۆیە کەس ناتوانێت دانیشتنەکانی پەرلەمان ڕابگرێت".

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو: "ئەو کۆبوونەوەیه‌ بە بەشداریی ژمارەیەک وەزیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت، حکوومەتیش بە فەرمی وەڵامی داوینەتەوە".

سەبارەت بە بەرنامەی کار، هێمن هه‌ورامى گوتی: ژمارەیەک پرۆژە و پێشنیازی یاسا ھەن لە حکوومەت و پەرلەمانەوە بۆ دەستەی سەرۆکایەتی نێردراون و دەخرێنە بەرنامەی کارەوە".







باسنیوز
Top