دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى كوردستان کۆ دەبنه‌وه‌

دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى كوردستان کۆ دەبنه‌وه‌
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى كوردستان کۆ ده‌بنه‌وە و وادەی دانیشتنی پەرلەمان دیاری ده‌كه‌ن.

"ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22/7/2020، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان كۆ ده‌بنه‌وه‌ و وادەی دانیشتنی پەرلەمان و بەرنامەی کار دیاری دەکەن، بڕیار وایە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان دەست بە دانیشتنەکان بکات.

باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئەو دانیشتنانەی پەرلەمان بە بەشداریی ژمارەیەک لە وەزیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت، پێشبینی دەکرێت لە دانیشتنەکانی یەکەمی پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی دۆخی په‌تاى کۆرۆنا و ناوچە سنوورییەکان و ناوچە کوردستانییەکان بکرێت.





باسنیوز
Top