رێگەپێدانی ئەلیکترۆنی بۆ هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان دەکرێتەوە
بەپێی ئەو رێنماییانەی بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە خراونەتەڕوو، سێ جۆر رێگەپێدان هەن، یەکەمیان رێگەپێدانی هاتووچۆی فەرمانبەران، دووەمیان رێگەپێدانی هاتووچۆی نەخۆش و سێیەمیشیان رێگەپێدانی گشتییە.
دوای پڕکردنەوەی فۆرمەکە، کاژێری کارابوونی رێگەپێدان لە گەیشتنی ئیمەیلی رەزامەندی دەستپێدەکات.
پێنج مەرج بۆ هاتووچۆی فەرمانبەران دانراوە کە بەمشێوەیە:
- پڕکردنەوەی تەواوی زانیاری ناو ئەپلیکەیشن.
- پێوستە گشت زانیاریەکانی راست و دروست بن.
- دەبێت فەرمانبەر و شوفێرەکەی ناسنامەی فەرمانبەرایەتییان پێبێت لە بازگەكان.
- ئەگەر فەرمانبەر ئەندمانی خێزانی لەگەڵدابێت، پێوستە ناسنامەیان پێبێت.
- كارتی زانیاریی ئەو شارەی كە لێی نیشتەجێیە پێبێت.
پێنج مەرج بۆ هاتووچۆی نەخۆش دانراوە کە بەمشێوەیە:
- پڕکردنەوەی تەواوی زانیاری ناو ئەپليکەيشن.
- پێوستە گشت زانیارییەکانی راست و دروستبن.
- دەبێت پشتگیری نۆرینگە یان نەخۆشخانەی پێبێت لە بازگەكان.
- لەکاتی گەڕانەوە بە هەمان شێوە پشتگیریی چارەسەری پێبێت.
- كارتی زانیاریی ئەو شارەی كە لێی نیشتەجێیە پێبێت.
لە مەرجەکانی رێگەپێدانی گشتیدا ئاماژە بەوە کراوە کە:
- ئەم رێگهپێدانە دەدرێت لە حاڵەتی زۆر پێویست بۆ ئەنجامدانی کاری بازرگانی یان کاری زۆر پێوست.
- پڕکردنەوەی تەواوی زانیاریی ناو ئەپليکەيشن.
- پێوستە گشت زانیارییەکانی راست و دروست بن.
- كارتی زانیاریی ئەو شارەی كە لێی نیشتەجێیە پێبێت.
وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە، ئەگەر ئەو مەرجانە جێبەجێ نەکرا ئەوا لە بازگەکان رێگەی هاتووچۆ بە هاونیشتمانیان نادرێت. هەروەها مەرج بۆ شوفێر و سهرنشینان دانراوە کە دهمامك و پهنجهوانه بهكاربهێنن لهكاتى گهشتكردن، بهپێچهوانهوه رێگەیان پێنادرێت.
زانیارییه داواكراوەکان دەبێت به دروستى پڕبكرێتهوه و ههر جیاوازییهك ههبێت له زانیارییهكان، رێگهپێدانهكه به ههڵوهشاوه ئهژمار دهكرێت.
رێگهپێدانهکە ئاڵوگۆڕى هێزه ئهمنییهكان ناگرێتهوه كه به رێنمایى و رێكارى تایبهت ئاڵوگۆڕیان پێدهكرێت.
رووداو
