تورکیا گوندی مێرگەڕەشی سیدەکانی سووتاند
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان راگەیاند، شەوی رابردوو گەریلاکانی پەکەکە هێرشیان کردووەتە سەر قەڵایەکی سەربازیی تورکیا لە بەرزاییەکانی گوندی کانیەرەش و بە هۆشیەوە تورکیا دەستی بە تۆپبارانی ناوچەکە کردووە.
بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان ئاماژەی بەوە دا، بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە سێ گوللـە تۆپ بەر ناوەندی گوندەکە کەوتوون و ئاگری لێکەوتووەتەوە.
ئیحسان چەلەبی ئەوەی خستەڕوو، ساڵی رابردوو لەم کاتانەدا گوندی مێرگەڕەش بەهۆی شەڕی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکەوە چۆڵکراوە و کەسی تێدا نییە، چونکە لە ئەنجامی گرژیی نێوانیان پارەکە چوار هاونیشتمانیی گوندەکە بریندار بوون، بەڵام لەم وەرزەدا خانووەکان جاروبار جووتیاران بەکاریان دەهێنان.
رووداو
