وەزیری ناوخۆ: بۆ هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان دەسەڵات دراوەتە پارێزگارەکان
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد کە دەسەڵاتیان داوەتە پارێزگارەکان ئاسانکاریی زیاتر بکەن بۆ هاتووچۆی هاونیشتمانیان لەنێوان پارێزگاکاندا.
سەبارەت بە گەشتی فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولیر وەزیری ناوخۆ داوایکرد تاوەکو 1ی ئاب فڕۆکەخانەکان ئامادەکاری بکەن بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی و رێکارەکانیش بۆ دوای ئەو وادەیە دیاریدەکرێن.
رێبەر ئەحمەد ئاماژەی بەوەش کرد کە لە شوێنی دەوام و ژیانی رۆژانەدا ئاسانکاریی زیاتر دەکرێت، بەڵام دەبێت ماسک ببەسترێت.
رووداو
