داعش لە سنووری گەرمیان ئاڵای خەلافەتی هەڵکرد
رائید جەلیل فایەق، فەرماندەی فەوجی دووی لیوای سێی پێشمەرگە راگەیاند، کاژێر 06:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، هەواڵ گەیشتووەتە هێزە عێراقییەکان، کە ئاڵای داعش لەسەر چەند کارگەیەکی لەکارکەوتووی چەو و لم هەڵکراوە و بینراوە. پاش ئەوەی هێزەکانی عێراق چوونەتە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوتووە بۆسە بووەو چەکدارانی داعش تەقەیان کردووە. بە گوتەی ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە "دوو سەربازی عێراق برینداربوون و یەکێکیش کوژراوە".
فەرماندەی فەوجی دووی لیوای سێی پێشمەرگە راشیگەیاند، کە سوپای عێراق هێزی زیاتری ناردووەتە ناوچەکە و دوو هێلیکۆپتەر بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە "ئێستاش دەنگی تەقە نەماوە".
گوندی شێرک دەکەوێتە نێوان ناحیەی کۆکس و قەزای خانەقین.
رووداو
