لە دهۆک 11 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاک بوونەوە
حهمزه رهزیكى، گوتەبێژی تەندروستی دهۆک لە لێدوانێکید گوتی: "ئەمڕۆ سێشەممە 21ی 7ی 2020، 11 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تەواوی چاکبوونەوە و نێردرانەوە ماڵەوە".
ئەوەشی خستە روو، تاکو ئێستا 285 کەس لەسەرتاسەری پارێزگای دهۆک لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و تەنها 58 تووشبوو لە نەخۆشخانەدا ماون و چارەسەر وەردەگرن.
باسنیوز
