سۆران.. ئاسانكارییەكی حكوومەت كاریگەری زۆری لەسەر گەڕاندنەوەی قەرزی كارەبا هەبووە
لەمبارەوە ئەندازیار فەیسەل حوسێن، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران، رايگەیاند: "سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان كە هەرچوار قەزاكانی (سۆران، مێرگەسۆر، رواندز و چۆمان) لەخۆ دەگرێت، كە زیاتر لە 70 هەرزار هاوبەشی كارەبای لێیە، تا ئێستا هاوبەشانی كارەبا لەم سنوورانە نزیكەی (64) ملیار دینار قەرزی كارەبایان لەسەرە، پێشتریش وەك ئاسانكارییەك بۆ ئەوانەی قەرزی زۆری كارەبایان لەسەر كۆ بووەتەوە، بۆ هاووڵاتیانی سنوورەكەمان كردووەتە شێوەی قیستی مانگانە".
بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران، ئەوەشی ئاشكرا كرد، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بە بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو كەسانەی قەرزی كارەبایان لەسەرە ئەگەر لە ماوەیەكی دیاریكراودا بیگەڕێنەوە 15% لێخۆشبوونیان بۆ بكرێت، واتە تا 1/9/2020، خۆشبەختانە كاریگەری باشی هەبووە لەسەر گەڕاندنەوەی قەرزەكانیان بۆ بەشی فرۆشیاری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان".
ئەندازیار فەیسەل حوسێن، ئاماژەشی بەوە دا: "بڕیاری لێخۆشبوونی 15% سەرجەم هاوبەشانی كارەبا دەگرێتەوە، تەنها هاوبەشانی دامودەزگا و فەرمانگەكانی میری ناگرێتەوەو دەبێت ئەوان تەواوی قەرزەكانیان بگەڕێننەوە".
باسنيوز
