لە كەركووك 11 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا

لە كەركووك 11 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ڕای گەیاند 11 تووشبووی دیکە لە کەرکووک بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە و هاوکات 106 كەسی دیكەش تووشی پەتای كۆرۆنا بوون.

سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، ڕايگەیاند: "دوێنێ دووشەممە 20/7/2020، لە كەركووك 11 كەسی دیكە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و هاوکات 106 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 61 كەسیش لەو پەتایە چاك بوونەتەوە".

گوتیشی: "هەتا ئێستا لە كەركووك سێ هەزار و 284 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، كە هەزار و 522 كەسیان لە نەخۆشخانەكانن و هەزار و 585 كەسی دیكەیان چاك بونەتەوە، هەروەها 177 كەسیشیان گیانیان لە دەست داوە".











باسنيوز



Top