چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى سلێمانى ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21/7/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى سلێمانى، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی (ڕزگاری) پشت رێستورانتى (شكۆفه) فیدەری (55 مساعد) ، سبەی چوارشەممه 22/7/2020، پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت".
باس له‌وه‌ش كراوه، به‌هۆى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌باوه، له كاتژمێر 7ى به‌یانى بۆ 12ى نیوه‌ڕۆى سبه‌ى چوارشه‌ممه كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده‌یان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلیی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن، ئه‌وه‌ش له‌پێناو سه‌لامه‌تیی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاووڵاتییان.
كاره‌باى سلێمانى هاووڵاتییان له‌وه‌ش ئاگادار ده‌كاته‌وه، کە بەستنی پێوەرەکە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەک لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکوومەتى هه‌رێمى كوردستانه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، لەپێناو پاراستنی ئامێرە کارەباییەکان، ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا بۆ یەکەمجار هەموو ئامێرە کارەباییەکانیان بکوژێننەوە، دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە.
داواكاریشن هاوكاریی تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه بن، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به باشی به‌ڕێوه بچن.
باسنيوز
