بڕیار لەبارەی قەدەغەی ھاتوچۆی نێوان پارێزگاکان دەدرێت
بهپێى زانیارییهكان، بڕیار وایە ئەمڕۆ سێشهممه 21/7/2020، لە وەزارەتی ناوخۆ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەگەڵ ھەر چوار پارێزگارەکەی و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان کۆ ببنەوە، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی پهتاى کۆرۆنا و گفتوگۆکردنی ڕێکاری نوێیه بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا.
ههر ئەمڕۆ جگە لە ڕێکاری نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، بڕیار لەبارەی ھەڵگرتن، یان بەردەوامیی قەدەغەی ھاتوچۆی نێوان پارێزگاکان بدرێت، لەبارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوت و شوێنە ئایینییەکانی دیکەش بڕیار بدرێت.
بەشێک لە بڕیارەکان لەسەر پێشنیازی ژووری ئۆپەراسیۆنەکان دەبێت و وەزارەتی ناوخۆ ڕایاندەسپێرێت، لە چوارچێوەی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ ڕێکار و ڕێنوێنی دهربكهن.
باسنيوز
