هەسەدە ده‌ستگیركردنی 31 چه‌كداری داعشی راگه‌یاند
لێلوا عه‌بدوڵا، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی دێره‌زور له‌پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاندوه، "له‌سه‌ر داواكاریی شێخ و ڕیش سپییه‌كانی هه‌رێمه‌كه، هه‌سه‌ده له 17ی ئه‌م مانگه‌وه قۆناغی دوه‌می له‌ناوبردنی تیرۆری ده‌ستپێكرد، ئۆپراسیۆنه‌كه به به‌شداریی هه‌سه‌ده و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه)و ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی دێره‌زور و هێزه‌كانی كۆماندۆ و یه‌كه تایبه‌ته‌كان و هێزه‌ی پاراستی ئاسایش، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامدرا و تواندرا ئامانجی خۆی بپێكێت".
ئۆپراسیۆنه‌كه چوار ڕۆژ به‌رده‌وام بو، له‌و چوار ڕۆژه‌دا 31 تیرۆرست و گومانلێكرا و ده‌ستگیركران
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئۆپراسیۆنه‌كه چوار ڕۆژ به‌رده‌وام بو، له‌و چوار ڕۆژه‌دا 31 تیرۆرست و گومانلێكرا و ده‌ستگیركران، كه له‌ناویاندا به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی داعش هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له چه‌كدا گیرا، كه بریتبون له كڵاشیكۆف بیكه‌یسی، تۆپ، چه‌كی 16و 20ی ماین، رێژه‌یه‌كی زۆر مادده‌ی ته‌قینه‌وه، هه‌روه‌ها كۆگایه‌كی كۆنی چه‌ته‌كانی داعش دۆزرایه‌وه، كه دو هه‌زار گولـله هاوه‌نی تێدابو.
به‌ڵێنیاندا، كه له‌داهاتودا ئۆپراسیۆنی دیكه ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی دێره‌زور سوپاسی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌شی كردوه، كه هاوكاربون بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوبێت، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیاندا، كه له‌داهاتودا ئۆپراسیۆنی دیكه ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه
خەندان
