پۆلیسی ئیتیحادی: "به‌رپرسی راگه‌یاندنی داعش" له كه‌ركووك ده‌ستگیركرا
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری ورد و بڕواپێكراو، هێزێكی پۆلیسی ئیتیحادی توانیان كه‌سێك ده‌ستگیربكه‌ن، كه تۆمه‌تباره به‌وه‌ی به‌رپرسی راگه‌یاندنی رێكخراوی داعشه له كه‌ركووك.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، ئه‌و ده‌ستگیركراوه، له سه‌رده‌می داگیركاری داعشدا له "دیوانی خزمه‌تگوزاری" داعش كاریكردووه و به‌شداری ژماره‌یه‌ك كرده‌ی تیرۆریستی له دژی هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیان كردووه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه له ماڵێكی سه‌نته‌ری پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركراوه و دادگا به گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی چواری تیرۆر بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردووه و تیمه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی و توانیویانه ده‌ستگیری بكه‌ن.
كوردستان24
