هەولێر.. پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵی 132 کەیڤی بە وێستگەی کەسنەزان جێبەجێ دەکرێت
له‌م باره‌یه‌وه كەمال مەحەمەد، وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، به به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م هێڵه به وێستگه‌ی كه‌سنه‌زان، ده‌توانرێت بڕی 126 مێگاوات كاره‌با بۆ سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و ئه‌و ناوچه‌یه دابین بكرێت.
فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت: پلانمان هه‌یه له داهاتوودا وێستگه‌ی دیكه‌ش بكه‌ینه‌وه و هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان خستووه‌ته گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی زستانی ساڵی رابردوو له كه‌رتی كاره‌با هه‌بوون، تا هاتنی وه‌رزی سه‌رما چاره‌سه‌ریان بكه‌ین.
ئه‌و پڕۆژه‌یه بە گوژمەی 460 ملیۆن و 900 ھەزار دینار جێبەجێ دەكرێت، ماوەی 10 رۆژە دەست بە جێبەجێ كردنی كراوە. وەزارەتی كارەبا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەشی لەبەردەستدایە، له‌وانه‌ش له ناوچه‌كانی ئازادی، رۆناكی، شەمامك، دێرێ، شێروان مەزن. بڕیاریشه لە ماوەی 4 مانگدا سەرجەم پرۆژەكان بكەونە كار، به‌مه‌ش كێشه‌كانی كاره‌با له هه‌ولێر تا راده‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌بن.
K24
