258 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکران

258 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکران
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 258 کەس و گیانلەدەستدانی حەوت کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 24 کاژێری رابردوو راگەیاند.

لە راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لە 24 کاژێری رابردوو دوو هەزار و 202 پشکنین ئەنجامدراون کە زۆرترینیان لە هەولێر بووە دوای ئەویش دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە دێن.

ئەو 258 تووشبووەی تۆمارکراون بەمشێوەیە بەسەر پارێزگا و ئیدارەکان دابەشبوون:

هەولێر: 162 تووشبوو

سلێمانی: 50 تووشبوو

گەرمیان: 34 تووشبوو

دهۆک: دوو تووشبوو

هەڵەبجە: 10 تووشبوو

ژمارەی چارەسەرکراوانی کۆرۆنا لە 24 کاژێری رابردوو 106 کەس بوونە کە 61 کەسیان لە هەولێرن، 21 لە گەرمیان، هەشت کەس لە دهۆک و 16 کەسیان لە هەڵەبجە بوون.

دوای تۆمارکردنی حەوت تووشبووش، ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 419 کەس کە 76 کەسیان لە هەولێرن، 336 کەسیان لە سلێمانین و حەوت کەسیان لە هەڵەبجەن.

ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەزار و 816 کەس لە کەرەنتیندان، 11 هەزار و نۆ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، شەش هەزار و 44 کەسیان چاکبوونەتەوە و 419 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.












رووداو
Top