لە گرتووخانەی ورمێ دوو بەندکراوی دیکە لەسێدارە دران

لە گرتووخانەی ورمێ دوو بەندکراوی دیکە لەسێدارە دران
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2020.7.20 حوکمی سێدارەی لانیکەم دوو بەندکراو بە ناوەکانی "ئەمین سەفەرکش و ئەسەد کشاوەرز" تەمەن ٤٢ ساڵ لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە.

ئەمین سەفەرکش لە بەندی لاوان و ئەسەد کشاوەرز لە بەندی ١_٢ ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ بەندکراوێکی دیکە بە ناوی بەیتوڵڵا موتەلبی بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرابوونەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە حوکمی سێدارەی بەیتوڵڵا موتەلبی بۆ ماوەی یەک مانگ و بە مەرجی دابینکردنی بڕی دیەی دیاریکراو ڕاگیراوە و گەڕێندراوەتەوە بەند.

ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپابوو و ئەسەد کشاوەرز ماوەی ٢٠ ساڵ بوو کە لە بەندیخانەی ورمێ بەند کرابوو.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی زایینی، لانیکەم ٣٠ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دراون کە ٢٤٪ی کۆی ئەو کەسانە بووە کە لەو ماوەیەدا لە ئێران لەسێدارە دراون.












باسنيوز



Top